ڕوانگە--سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، بۆ ئەوەی وڵاتەكەی پابەندی ڕێككەوتتنی ئاگربەستی جەنگی غەززە ببێت، پێویستە بزوتنەوەی حەماس پێش ئازادكردنی بارمتەكان لیستی ناوەكانیان ڕادەستبكات، بەپێچەوانەوە ڕێككەوتنەكە جێبەجێناكرێت
بنیامین ناتانیاهۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو:"هەر بڕگەیەكی ڕێككەوتنی ئاگربەستو ئازادكردنی بارمتەكان پێشێلبكرێت، بەرپرسیارێتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی بزوتنەوەی حەماس".
لهڕێككەوتتنی ئاگربەستی جەنگی غەززە كەلەلایەن ئەمریكا، قەتەرو میسرەوە نێوەندگیریی كراوە، لەمڕۆ یەكشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو دیلەكان ئازاد دەكرێن، سەرەتا بزوتنەوەی حەماس سێ خانمە سەربازی سوپای ئیسرائیل، حكومەتی تەلئەبیبیش (95) زیندانی كراوی فەڵەستینی ئازاد دەكەن.
شهوى ڕابردوو ناتانیاهۆ سەرۆکایەتیی کۆبونەوەیەکی ئاسایشی کردوە، لەبارەی ئەگەری ئەوەی حەماس ناردنی لیستی بارمەتەکان دوابخات، بۆیە فەرمانی بەسوپای وڵاتەکەی کردوە، ئاگربەستەکە کە بڕیاربوو کاتژمێر 9:30 دەستپێبکات، لەو وادەیە دەستپێنەکات تاوەکو ئیسرائیل لیستی ناوی بارمتەکان وەردەگرێت.