ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار کفری  بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستداو یەک کەسیش بریندار بوو  .

عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند.؛ ئەمڕۆ( یەک شەمە) دوو ئۆتۆمبێلێ جۆری (هۆندا سۆناتا و مارسیدس تایبەت  ) بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتووە، لە بەرامبەر گوندی (وەلی هەیەر ) پێکیاندادا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەر نشینینی ئۆتۆ مبێلی مارسیدس گیانیان لە دەستداوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی هۆندا سۆناتا بریندارە 

عەقید سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە.؛لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.