ڕوانگە - ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و، جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.