ڕوانگە - "نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ "نه‌زمى حزوورى" كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين له هه‌ولێر دیداری كرد و له‌سه‌ر هاوکارییه‌کانی هه‌رێمى كوردستان و فه‌ڵه‌ستين جه‌ختیان کرده‌وه.
"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه، پێشوازيى له "نه‌زمى حزوورى" كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا “نێچيرڤان بارزانى” سوپاسى "نه‌زمى حزوورى" كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڵه‌ستين له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركی داهاتوویدا بۆ خواست.
لاى خۆيهوهحزوورى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى فه‌ڵه‌ستينى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
ئاگربه‌ست له غه‌ززه و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
مه‌نسوور جیهانی