ڕوانگە-مامۆستا ئارام قادر ئەو مامۆستا گەرمیانیەی کەماوەی دوو ساڵە بەهۆی ئەوەی منداڵەکەی دووچاری نەخۆشییەکی دەگمەن بوەتەوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە وڵاتی ئەمەریکایە.

لە ئێستادا مامۆستا ئارام بەهۆی تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتە کەیەوە گرفتی درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەتی بۆ پێشهاتووە و داواکارە وەزارەتی پەروەردە ماوەی مۆڵەت کەی بۆ درێژبکەنەوە.

لای خۆیەوە دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ بە گویرەی رێنمایی وەزارەت بۆ مامۆستا دەسەڵاتی دوو ساڵ مۆلەت پێدانی بێموچەی هەیە ، بۆ ئەو بەرێزە نوسراو دەکەین و داوادەکەین و پیشنیار دەکەین کە بۆ ساڵی سێیەم مۆڵەتی پێبدرێتەوە.

سەبارەت بەوەی کە دکتۆر ئومێد سەلاح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەنییە واژو لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەتی مامۆستا ئارام بکاتەوە دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە، دکتۆر ئومێد سەلاح بەهیچ جۆرێک رەتی نەکردۆتەوە و ئێمە نوسراو بۆ ئەو بەریزە دەکەین.