ڕوانگە - بەرەی تورکمانی کەرکوك بڵاویکردەوە"پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ دەکەن، دەشڵێت: پێویستە پەلە بکرێت جێبەجێکردنی ڕێککارە یاسایی و کارگێڕییەکان بۆ گەڕانەوەی مافەکان بۆ خاوەنەکانییان".
بەرەی تورکمانی یەکگرتوە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە"پێشوازی لە پەسەندکردنی یاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش".
بەرەی تورکمانی لە بەیاننامەکەدا جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگی خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان بۆ دڵنیابون لەوەی مافەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
لە بایەننامەکەدا باس لەوەشکردوە"دەبێت گەڕاندنەوەی زەوی و زارەکان بۆ خاوەن شەرعییەکانیان بگەڕێندرێتەوە کە بە هۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی لەناوچوی بەعس بۆ چەندین ساڵ لە زەوی و زارەکانیان بێ بەش کرابون".
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە"سوپای سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکەن کە ڕۆڵیان گێڕاوە بۆ تێپەڕاندنی یاساکە".