ڕوانگە - فەرماندەی گشتی هەسەدە پیرۆزبای لە سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، پێکەوە دەتوانین داهاتویەکەی باشتر بۆ گەلەکەمان بونیاد بنێین. 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە بە بۆنەی دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێکەوە دەتوانین داهاتویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بونیاد بنێین.

فەرماندەی گشتی هەسەدە دەشڵێت، ئەوان چاوەڕوانی بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکان بۆ سەقامگیری لە ناوچەکە و تێکشکاندنی تیرۆر و پشتیوانی کردنی لە ئاشتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.