ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی سوریا لە پەیامێکیدا دەڵێت، کوردەکان لە لایەن ڕژێمی پێشووی سووریاوە مامەڵەیەکی خراپیان 

لەگەڵدا کراوە و بەیەکەوە لەگەڵیان وڵات بنیاتدەنێنەوە کە هەموان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی کانوونی دووەمی 2025، پەیامێکی لەبارەی کوردەوە لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کوردەکانی سووریا جوانی و ئازایەتییان بۆ گەلی سوریا زیاد دەکەن".

دەشڵێت، "کۆمەڵگەی کوردی لە لایەن ڕژێمی ئەسەدەوە مامەڵەیەکی خراپیان لەگەڵدا کراوە".

ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەمی 2024 گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەوکاتی سوریا بەسەرپەرشتی دەستەی تەحریر شام ڕژێمی ئەسەدیان ڕوخاند. دواتر، ئەو هێزانە حکومەتێکی کاتییان لەسوریا پێکهێنا. 

لەلایەکی دیکەوە دوای گۆڕانکارییەکانی سوریا ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە لایەن کوردەوە بەڕێوەدەبرێن و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتییان دەکات،بۆ ئیدارەدانی داهاتووی سوریا دەستیان بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کردووە.