ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابوریی لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق داوا لە خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوو دەکات فۆرمێک پڕبکەنەوە.
ئاگادارییەکی بەپەلە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛
لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ ، و ئاماژە بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٩١) لە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/١٥ ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (٢) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/٢٢ ) تا کاتژمێر ( ٢ )ی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٢٣ ) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت ، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەردەوام بونیان لەخزمەت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٠٢٥/١/٢٢