ڕوانگە - ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-01-2025، شاندێکی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، کۆدەبنەوە. 

ئامانجی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان، درێژەدانە بە گفتوگۆکانی تایبەت بە پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان. 

دوێنێ سێشەممە، 21-01-2025، سرری سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا؛ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای دیداری دووەم کە بڕیارە ئەمڕۆ بکرێت، لە ئاییندەدا دیداری سێیەمیشیان لەگەڵ ئۆجەلان دەبێت و دوای ئەوە، نەخشەڕێگەی ئۆ*جەلان بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەخەنە ڕوو.