ڕوانگە - کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفرو نمەباران دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لە شەودا.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و شاخاوییە سنوورییەکان لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى