ڕوانگە -ئەگەرچی چەند مانگێک تێپەڕیوە بەسەرهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، بەڵام تائێستا کابینەی نوێی حکومەت پێک نەهاتووە و ئەمەش نیگەرانی لای شەقامی کوردی دروست کردووە و وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت،هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تەنها هەنگاوی سەرەتایین لە ئێستادا دەستەیەکی هاوبەش لە هەردوولا دروستکراوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تەنها هەنگاوی سەرەتاییە و بۆ ئەوە دەستەیەکی هاوبەش لە هەردوولا دروستکراوە کە تەعریفی جیاوازیەکان دەنووسنەوە، واتە تەعریفی پێکەوە ئیشکردن دەنووسنەوە.
وتیشی: لە ڕابردوودا خەڵک گلەیی لە یەکێتی و پارتی هەبووە لەسەر کۆمەڵێک بابەت و هەروەها لەنێوان خودی یەکێتی و پارتیشدا هەندێک ناڕەزایەتی هەبووە و ئەوشتانەی کە ناڕازی بوون لەسەری چین دەبێت دەستنیشان بکرێن وە چارەسەرە کەی چییە دەبێت بنوسرێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕونیشیکردەوە: هەتاوەکو ئەو کارانەی کە لە پێشوتردا باسمکردون تەواونەبێت ئەوا هەیئەتی دانوستانکار دانانیشێت دوای ئەوەی کە ئەو هەنگاوە سەرەتایانە نراو کارەکان تەواوبوون ئەوکات ئەو هەنگانە دەبێت بە وەرەقەیەکی مسودە بۆ شێوەی چارەسەرکردن و دەستنیشانکردنی جیاوازیەکان و چارەسەرەکان.