ڕوانگە - لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە هەرێمی کوردستان بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دەرەوەی پارتی حکومەت لە هەرێمی کوردستان پێکنایەت.

ئەکرەم ساڵەح بەرپرسی لقی ٢٢ ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: ئەو قسانەی کە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە دەکرێت تەنها موزایداتی سیاسییە و بەبێ پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەت پێک نایەت و ئەوەشی دەوترێت  بابەتێکی تێورییە، بەڵام ئەو قسانە نابێت بە پراکتیک.

ئەکرەم ساڵەح بەرپرسی لقی ٢٢ ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕونیشیکردەوە: لە دەرەوەی پارتی حکومەت لە هەرێمی کوردستان پێک نایەت و هەرچییەک دەوترێت تەنها بۆ موزایداتی سیاسییە، چونکە لەڕووی پراکتییکیەوە نە ڕێی تێدەچێت و نە ئەو هێزانەی دەرەوەی پارتیش دەتوانن ٥٠+١ کۆبونەوە.