ڕوانگە - دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی پەڕلەمانی عێراق، نیگەرانی لای بەشێک لە ئەندامانی پەڕلەمان دروست دەکات و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، لە دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایان لەسەر دانیشتنەک تۆمارکردوە.
ڕۆژی سێشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق سێ یاسای مشتومڕاوی تێپەڕێندرا، ئەوانیش یاساکانی (هەمواری باری کەسێتی، یاسای خانوبەرە و یاسای لێبوردنی گشتی).
هادی سەلامی ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ڕاگەیاند، لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لەسەر ئەو دانیشتنە تۆمارکردوە و داوای هەڵوەشانەوەی دانیشتنەکە دەکەن.
بەوتەی سەلامی، لەو کۆبونەوەیەدا بەشێك لە پەرلەمانتاران دەستیان هەڵنەبڕیوە و دەنگەکانیان وەرگیراوە.