ڕوانگە - دواى ئەوەى ئەمڕۆ محەمەد سلێمان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كشایەوە، ئازاد محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی، دەبێتە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.
لە رۆژى 2-12-2024 یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، کە تیایدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، دانیشتنەكە دواخرا.ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025، پەرلەمانى کوردستان دەستى بە دانیشتنەکانى کردەوە، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى ژمارەى یاسایى پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان لە پشکى نەوەی نوێ دەستی لەکارکێشایەوە.بە ڕێوەچوونى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان دووەم هەوڵى نەوى نوێ بوو بۆ دەستپێکردنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، دواى ئەوەى لە هەوڵى یەکەمدا شکستى هێنا.
محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى تەنها 26 پەرلەمانتار لەهۆڵی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بوون، ئێمە مەبەستمان بوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزویی هەڵبژێردرێت، بەو هۆیەوە دەستلەکارکێشانەوەى خۆمم لەو پۆستە پێشکەش کرد.
وتیشى، وەك نەوەی نوێ بەردەوامدەبین لەخزمەتکردنی خەڵک و جێیان ناهێڵین، لەداهاتودا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".فراكسیۆنى نهوهى نوێ، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانیان ڕاگەیاند.