ڕوانگە - هێزەكانی سووریاى دیموكرات هەسەدە رایگەیاند، لە بەنداوی تشرین فڕۆكەیەكی دیکەى بێفڕۆكەوانی تورکیایان خستووەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوێکدا هێزەكانی سووریاى دیموكرات هەسەدە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەنداوی تشرین فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركیان خستەخوارەوە، لە گرتەیەكی پێش خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەدا دەركەوتووە، ئەو فڕۆکەیە بەشداریی لە هێرشەكانی سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فڕۆکەکە جۆری بایرەقداری بووە، پێ خستنەخوارەوەشى گرتیەکى ئەوفڕۆکەیە تۆمارکراوە و تیایدا دەرکەوتووە، بنكە و بارەگا و زریپۆش و چەكی قورس و هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بەشدارییان لە هێرشەكانی سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووە.
ئەوە یەکەم جار نییە هەسەدە فڕۆکەى تورکیا بخاتە خوارەوە و تا ئێستاش بەهۆى هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەیرەقدارەوە زیاتر لە بیست هاوڵاتی لە بەنداوی تشرین شەهید بوون زیاتر لە 120 هاوڵاتی دیكە برینداربوون.