ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ ، و ئاماژە بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٩١) لە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/١٥ ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (٢) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/٢٢ ) تا کاتژمێر ( ٢ )ی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٢٣ ) ئەو  فۆڕمەی بۆیان دیاریکراوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت ، 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردۆتەوە؛ پڕکردنەوەی ئەو فۆرمە بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوام بونیانە لەخزمەت.