ڕوانگە-هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)بڵاوی کردۆتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێرى رابردودا توانیویانە 14 چەکداری سەر بە تورکیا بکوژن و رێگریش لە چەند هێرشێکى دیکەیان بکەن.
هەسەدە ئەوەشی خستۆتەڕوو؛ لە میحوەرى باشور و رۆژهەڵاتی شاری مەنبج توانیویانە روبەڕوى فڕۆکە بێفڕۆکەوان و چەکدارانى سەربە تورکیا ببنەوە و 14 چەکداریش بکوژن، هەروەها ئاماژەشیان بەوەکردووە، چەکدارانى سەربە تورکیا هەوڵیانداوە دزە بکەنە خاڵەکانیان لە میحوەرى سوریاتێل و هێزەکانى هەسەدە روبەڕویان بونەتەوە و توانیویانە چەکدارێک بکوژن و ئەوانى دیکەش هەڵاتون.
هەسەدە ڕاشکرایشیکردووە، هەر دوێنێ، هێزەکانى سەربە تورکیا چەند گوندێک و پردى قەرەقۆزاق و دەوروبەرى بەنداوى تشرین و بەرەکانى باشور و رۆژهەڵاتى مەنبجیان بە چڕى بۆردومان کردوە.