ڕوانگە - کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و کەشناسی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت سبەینێ گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێ شەمممەش ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-2 بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13پلەى سیلیزى

دهۆک :16 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ :16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى