ڕوانگە - ماڵپه‌ڕی "بلوومبێرگ" بڵاوی كرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، سه‌ری سوڕماوه لەو گۆڕانکارییانەی لە ڕه‌شنووسی پەسەندکراوی تێچووی بەرهەمێنانی نەوت و دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌شنووسه پەسەندکراوە له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی نوێ بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كاته‌وه، كه ماوه‌ی دوو ساڵه ڕاوه‌ستاوه.
له‌مانگی 11ی 2024، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ڕه‌شنووسێكی پەسەند کرد کە بریتی بوو لە تەرخانکردنی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەرهێنرێت و ده‌گوازرێته‌وه. له‌م باره‌وه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتوویه‌تی، دوای دوو خوێندنەوە، پەرلەمانی عێراق بڕیار بوو سێشەمە، 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، دەنگ لەسەر یاسەکە بدات، بەڵام بەهۆی چەند گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو، ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی دافۆس ڕایگه‌یاند: "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌و ڕه‌شنووسه‌دا له لایه‌ن عێراقه‌وه كراوه كه پێشتر له باره‌ی تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه له سه‌ری رێك كه‌وتبووین، چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو."
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا كراون، به بێ ڕاوێژ بووه له‌گه‌ڵ ئێمه."
له‌لایه‌كی تره‌وه دوێنێ پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەمواری یاسای بودجە، لە لێداوانێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندوبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی لەسەر نەدرا.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وتی: ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیازێک لەلایەن نوێنەری حکوومەتی فیدراڵ لە پەرلەمانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ پەرلەمان نێردراوە.
هاوکای باسی لەوە کرد، ئەم پێشنیازە لە هەمان کاتدا دژی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
پێشەوا هەورامانی، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەکردنی پرسەکان ناکەن.
وتیشی: ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیازانە، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین، بۆیە دەبێت ئەو پێشنیازەی لەسەری ڕێککەوتووین، ئەو بخرێتە دەنگدانەوە.
کاردانەوەی مەسرور بارزانی به پێشنیازی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت

- كوردستان
- 38
January 24, 2025