ڕوانگە - بڕیارە ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ ببێتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، فیدان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات، لەوانەش؛ هەماهەنگیی هەواڵگریی عێراق و تورکیا، بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان و ڕێگریی لە جموجوڵی چەکدارانی پەکەکە، ئەمە لەگەڵ دۆسییەی سووریا و هەنگاوەکانی پەیوەست بە ڕێگەی گەشەپێدان.

لە نیسانی 2024، هاکان فیدان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغدا و پاشان هەولێریان کرد و 27 یاداشتی لێکگەیشتنیان لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ بەغدا ئیمزا کرد، کە گرنگترینیان ڕێککەوتنی ئاو بوو.