ڕوانگە - ئەدهەم بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ئەوەی بنەماڵەی مەسعود بارزانی لە دەستیان بێت دەیکەن و بە داخەوە کە ھەر خۆیان بەڕاست دەزانن.
ئەدهەم بارزانی ئەم بەیاننامەیەی بڵاوکردەوە:
بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
ھاوڵاتیانی خۆشەویست،
سەرەڕای ئەوەی کە کرا لەگەڵ من و نەیانھێشت بۆ کۆتاجار دایکم ببینم پێش ناشتنی، ئەمڕۆ ئێوارە (شەممە) کوڕی بچووکی مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن داوای لە ھەر چوار کوڕەکەی من کردووە کە بچنە لای. ڕوونکردنەوەیەکی پڕ چەواشەکاریان لەسەر ھەڵوێستەکانی من بۆ ئەوان داوە و گوتوویەتی کە خەتای باوکتانە و کارێکی وای کرد ئەم جارە لە سنوور بەدەر بوو و خەتابارە. مەبەست لە دیارکردنی ڕاستیەکان بوو. ئەوەی لە دەستیان بێت دەیکەن و بە داخەوە کە ھەر خۆیان بە ڕاست دەزانن.
براتان ئەدھەم بارزانی
٢٥-١-٢٠٢٥