ڕوانگە- سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوێنێ شەممە ٢٠٢٥/١/٢٥ لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن باسی ئەو پلانەی کردووە کە ئوردن و میسر و وڵاتانی دیکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، پەنابەری زیاتری خەڵکی غەززە وەربگرن و بڕیارە رۆژی یەکشەممەش هەمان بابەت لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر باس بکات.
دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا ڕونیکردەوە: " دەمانەوێت وڵاتانی دیکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار کەس وەربگرن، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دڵخۆشین بەوەی کە ئوردن توانیویەتی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەری فەلەستینی وەربگرێت."
لەبارەی شوێنی نیشتەجێبوونی دانیشتووانی غەززە ترەمپ ڕونیکرەوە، " ئێستا غەززە، ناوچەیەکی وێرانەیە و بەشێکی زۆری داروپەردووە و خەڵک بەردەوام دەمرن؛ بۆیە حەز دەکەم لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی هاوئاهەنگی بکەم و لە هەندێ شوێنی جیاواز یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێت و رەنگە لەو شوێنانەدا لە ئاشتیدا بژین".