ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لەبارەی سەردانەکەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق و لەوێشەوە بۆ هەرێمی کوردستان، مەسعود عەبدولخالق نوسەر و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، هاوکات فیدان، دەیەوێت ئەوە لەبیر عێراق بباتەوە کە هێزەکانی بە نایاسایی لەناو خاکی عێراقە و هەروەها ئاوی لەسەر عێراق گرتۆتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک پرسی دیکەهەیە.
مەسعود عەبدولخالق نوسەر و چاودێری سیاسی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، سەردانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان چەند مەلەفێکی بەدەستەوەیە لەوانە: مەلەفی ئابووری و هەروەها مەلەفی سوریا، بەڵام لای ئەو لە هەموویان گرنگتر مەلەفی ئەمنییە.
وتیشی: دەیەوێت ئەوە لە بیر عێراق بباتەوە کە هێزەکانی بە نایاسایی لەناو خاکی عێراقە و هەروەها ئاوی لەسەر عێراق گرتۆتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک پرسی دیکە هەیە.
مەسعود عەبدولخالق نوسەر و چاودێری سیاسی ئەوەشی خستەڕوو: تورکیا دەیەوێت تەنها گەڵاڵەکانی خۆی بێنێتەپێش و لە سوریاش سەرکەوتنێکی کاتی گرنگی بەدەست هێنانەوە و دەیەوێت تەجاوزی ئەو سەرکەتنەبکات و ئەو گرفتانەی لە بەردەمیدایە بەسەریدا سەرکەوێت و دۆخێکی دیپلۆماسی وەها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخولقێنێ کە ئاسایی ببێتەوە کە تورکیا چی دەورێکی بینیوە لە سوریا، بەڵام ئەوەی لای هاکان فیدان گرنگە ئەوەیە لە چوارچێوەی دیپلۆماسێتی وڵاتەکەیدا باسی ئیشوکارەکانی خۆی بکات و گوێ لە ئیشوکار و ماف و داواکاری بەرامبەر ناگرێت.
مەسعود عەبدولخالق باسی لەوەشکرد: تورکیا گەڵاڵەیەکی هەیە، ئەوەی ئێستا کە ناوی لێناوە ئاشتی، چەک هەڵگرتنی تەواوی کوردستان قەدەغە بکەن نەک هەر پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستان، تەنانەت هەرێمی کوردستانیش، لەبەرئەوە گفتوگۆیەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی و سەرۆککۆمار زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیەیەی کە لەگەڵ سودانی دا دەیکات، چونکە ئەو گفتوگۆیەی کە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی دا دەیکات گەلەکۆمەکییەکە لە کورد، بەڵام چەندجارێکە عێراق قبوڵی نەکردووە.
ڕونیشیکردەوە: هاکان فیدان لەم سەردانەیدا دەیەوێت باس لەوە بکات کە چەک هەڵگرتنی کورد لە هەر پارچەیەک لە پارچەکانی کوردستان هەڕەشەیە لەسەر ئەمنی قەمی هەموولایەک، بەڵام عێراق ئەوەی زۆر پێ قبوڵنییە و نەهاتۆتە ژێرباری ئەوەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: هاکات فیدان ئوەگەر ئەوەشی دەست نەکەوێت، ئەوا دەیەوێت شتێکی دەستکەوێت کە لە کۆتاییدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ لایەنی عێراقی ئەوەبخاتەڕوو کە لایەنی عێراقی ئەوەی قبوڵە کە هەردوولا پەکەکە بە تیرۆر وەسف بکەن و قێموانییە ئەوەش سەرکەوتوبێت، چونکە عێراق تەنها ئەوەی کردووە کە پەکەکە لە لیستی مەحزوراتە نەک تیرۆر وە دوریش نییە لەگەڵ ئەو سەردانەی و ئەو ڕووداوەی لای زاخۆ کە پێکدادانێکی پەکەکە و جێشی عێراقی بوو کە گومانێکی زیاتر هەبوو کە تورکیا دەستی هەبێت لەو ڕووداوەدا، بەڵام تائێستا ئەوەندە دەزانین .