ڕوانگە - دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە شەش ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و مردنی ملیۆنان کەس لە جیهاندا لە ئێستادا 

ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریكا (سی ئای ئەی) لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەو نەخۆشیەوە بڵاوکردەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە 2019 لەوهانی چین بڵاوبوەوەو ملیۆنان کەسی لەسەرتاسه‌رى جیهاندا کوشت، لەتاقیگەی ڤایرۆسیی له‌شارى وهانی چین دزەیکرده‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پرسه‌ نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ناسراو FBI) باسى له‌وه‌كردوه‌، ڤایرۆسەکە لەتاقیگەی وهانەوە دزەیکردوە بۆ ناو خەڵک‌و ته‌نها له‌ئه‌مریكا نزیكه‌ى میلۆنێک ئەمریکی‌و زیاتر لەحەوت ملیۆن کەسی دیکەش لەسەرتاسه‌رى جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستدا.


لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا ترەمپ کشانەوەی خۆی لەڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاندو لەبڕیارەکەیدا ئاماژەی بەشێوازی بەڕێوەبردنی قەیرانی پەتای کۆرۆناو لایەنگری چینی کردبوو.