ڕوانگە-دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، توانیویانه لەماوەی کەمتر لە24 کاتژمێر ئهو كهسه دهستگیربكهن كه گهنجێكى لهڕانیه كوشت.
شەوی 25 لهسهر 26ى 1ى 2025 لەگەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبونی گرژییو ئاڵۆزیی لەنێوان چەند گەنجێکدا، کەسێک كوژرا بەناوی (ژیناڵ ئیبراهیم کەریم) لەدایکبوی ساڵی 2004و سێ کەسیش برینداربون.
لهوبارهیهوه دهزگاى ئاسایش ڕونیکردۆتەوە، پاش ڕوداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان لەسەر ڕوداوەکە ئەنجامداو بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە24 کاتژمێر بکوژەکەیان بەناوی (م، م، أ) دەستگیرکرد لەگوندی (زهنگڵان) لەپشدەر کە لەهەوڵی دەربازبونیدا بوە بۆ ئەودیو سنورەکانی هەرێمی کوردستان.
ئهوهش هاتوه، "لەئێستادا تۆمەتبار بەمادەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەکەیداناوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەی بەردەوامە".