ڕوانگە-لە ناوچەی گردجانی سەر بە ئیدارەی راپەڕین درۆنی تورکیا  ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەری لە گوندی گردجان لەچوارقوڕنە کردە ئامانج و  لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوەو کەسێکیش برینداربووه.

تائێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەبووە کە بوونە قوربانی لەهێرشەکەدا.