ڕوانگە-لە ناوچەی گردجانی سەر بە ئیدارەی راپەڕین درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەری لە گوندی گردجان لەچوارقوڕنە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوەو کەسێکیش برینداربووه.
تائێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەبووە کە بوونە قوربانی لەهێرشەکەدا.