ڕوانگە- ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە درێژەی هەیە و ئەندامێکی خولی پێشوی پەڕلەمانی عێراقیش ڕایدەکەیەنێت، هەموو لایەنەکان چ دەوڵەتان و چ ڕێکخراوەکان هەموویان پێیان باشە کێشەی مووچە چارەسەربکرێت، وە بەتایبەت ئەمەریکا و لایەنەکانی دیکەش پێیان باشە کە دووبارە هەرێمی کوردستان دەستبکاتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت

دکتۆر غالب محەمەد عەلی ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عێراق، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ ساڵی ڕابردوو پرسی مووچە زۆر باشوو تاوەکو کۆتای ساڵ، مووچە تاڕادەیەک لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرا،بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا هەیبوو لەسەر ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی کە ئەوەش کاریگەری هەبوو لەسەر دووبارە خراپبوونەوەی پرسی مووچە.

وتیشی؛ ئەمساڵ سێ خاڵی گرنگ هەیە کە دەبێت جێبەجێبکرێت ئەوانیش، دەبێت کێشەی لیستی ناوی مووچەخۆرانی و بەیەکجاری کۆتای پێبێت، هەروەها دەبێت هەرێم هەوڵبدات دەستبکات بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت مانگانە نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات، ئەگەر هەرێم ئەمە جێبەجێ بکات ئەوا بەدڵنیاییەوە کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە دەوترێت فشارێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا؟ دکتۆر غالب محەمەد عەلی ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عێراق ڕونیکردەوە؛ هەموو لایەنەکان چ دەوڵەتان و چ ڕێکخراوەکان هەموویان پێیان باشە کێشەی مووچە چارەسەربکرێت،وە بەتایبەت ئەمەریکا و لایەنەکانی دیکەش پێیان باشە کە دووبارە هەرێمی کوردستان دەستبکاتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت، چونکە ئەوان پێیان وایە ئەم نەوتە لە قاچاخ هەناردەدەکرێت و سەرچاوەکەیشی دیارنییە و هەروەها دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی پارە، بۆیە پێیان باشە ئەو پارەیەی کە سپی دەکرێتەوە سەرچاوەکەی دیاربێت بۆئەوەی بزانن چی بەسەردێت؛.

دکتۆر غالب محەمەد عەلی ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عێراق ئاشکرایشیکرد؛ لە ئێستادا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دوو خاڵی گرنگ ماوە ئەوانیش، بابەتی ڕێکخستنەوەی موازەنە و هەروەها عێراق تائێستا عێراق ڕازی نە بووە ١٦ دۆلار  بۆ دەرهێنانی نرخی یەک بەرمیل نەوت تەرخانبکات، بۆیە لیژنەی هونەرییان لەگەڵ لیژنەی هونەری هەرێم دادەنیشن بۆئەوەی بزانن بۆچی هەرێم ئەونرخەی دیاریکردووە، چونکە ئەوان پێیان وایە پارەیەکی زۆر بەناوی گواستنەوە و خزمەتگوزاری خەرج دەکرێت بۆ نەوت  کە حەقی ئەوەی نییە کە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرج بکرێت و ئەوان پێیان وایە پارەیەکی زۆر بەناوی خزمەتگوزاری و گواستنەوە و سکویریتیەوە خەرج دەکرێت بۆ نەوت لەکاتێکدا حکومەتی عێراقی خۆی یەک دۆلار و ٣٠ سەنت دەبات لە گواستنەوەی نەوت بە ڕێگای بۆڕی