ڕوانگە- دوای ئەوەی 21ی ئەم مانگە هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەنگی لەسەردرا، دوێنێ چوارشهممه هەمواری یاساکە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کراوە بۆ ئەوەی واژۆى لەسەربکات.
عەبدولکەریم عەبتان ئەلجبوری جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانى عێراق ئاشكرایكردوه، هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی، ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کراوە بۆ ئەوەی واژۆى لەسەربکات، دهشڵێت:"ئهگهر سهرۆك كۆمار له 15 ڕۆژدا واژۆشى نهكات، ههر دهچێته بوارى جێبهجێكردنهوه".
وتیشی:"بەگوێرەی ڕێکارە دەستورییەکان، پێویستە سەرۆک کۆمار لەماوەی 15 ڕۆژدا واژۆ لەسەر هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی بکات، بەڵام ئەگەر واژۆى نەکات، ئەوە هەمواری یاساکە هەر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی یەکێک لەمەرجە سەرەکیەکانی سوننە بوو بۆ بەشداریی لەحکومەتەکەی سودانی، ڕۆژی 21ى 1ى 2025 هاوشانی هەمواری یاسای باری کەسێتیو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی بەعس، دەنگیان لەسەردرا.