ڕوانگە - جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق داوای گۆڕینی لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەریمی کوردستان کردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق، داوای کردووە لیستی ناوی فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێمووچە و کاتی دەستبەکاربوونەوەیان تۆمار بکرێت و بۆیان بنێردرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکان سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بوون بۆ نێو لیستی مووچەی مانگی یەک، کە مۆڵەتی بێ مووچەن، چونکە بەغدا دەیەوێت بزانێت ئەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەن کەی دەوام دەکەنەوە، چونکە دەبێت بەگوێرەی ئەوە، پارە بۆ مووچەی مانگی یەک ئامادە بکرێت."