ڕوانگە - لەبارەی هاوكاریىەکانی هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش بۆ هێزهكانى پێشمهرگه، بریكارى وهزارهتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هاوكاریهكه ڕانهگیراوه".
عەبدولخالق بابیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەخێرایی بەڕێوەدەچێت، تا مانگی سێی ئەمساڵ هێزەکانی 70و 80 لەچوارچێوەی دوو دەڤەر دەخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگەو تائێستاش شەش فرقە ڕێکخراونەتەوە".
وتیشی، "بەگوێرەی نەخشەی هاوپەیمانان تاساڵی 2026 پێویستە هێزی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە، پێشبینیدەکەین لەو وادەیە زوتر پرۆسەکە تەواوبێت".
عەبدولخالق بابیری ڕونیشیكردهوه، "تائێستا هیچ بڕیارێک نییە کە هێزی زێرەڤانی بخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە، چونکە کاری ئەوان جیاوازەو سەر بەوەزارەتی ناوخۆن، نهك وهزارهتى پێشمهرگه، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکاریەمانی هاوپەیمانان بۆ پێشمهرگه بەردەوامەو تائێستا هیچ بڕیارێکمان دەربارەی ڕاگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەدەستنەگەیشتوە".