ڕوانگە- لە ناو شاری کەلار نزیک گەڕەکی شەهیدان ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گیانی لەدەستدا.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی شێلا و بەسەختی برینداریکرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشی کردووە، لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکه.