ڕوانگە-لەناوشاری کەلار بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ ئەمشەو ( پێنج شەمە) بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە ناو شاری کەلار نزیک قەڵای شێروانە پێنج کەس برینداربوون.
وتیشی؛ ڕووداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن و جێب واز و جێب شیرۆکی ڕوویداوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس برینداربوون ئۆتۆمبیلەکان لە گردەگۆزینە بە ئاراستەی کەلار هاتوون؛.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە؛ بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.؛.