‎ڕوانگە - لە ناو شاری کەلار بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ ئەمشەو ( پێنج شەمە) بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە ناو شاری کەلار نزیک قەڵای شێروانە پێنج کەس برینداربوون.