ڕوانگە - سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له باكووری ڕۆژئاوای سووریا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به قاعیده‌مان كوشتووه.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئه‌مریكا، سەبارەت بە کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەم شێوەیە زانیاریان بڵاوکردەوە.
سوپای ئه‌مریكا ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له باكووری ڕۆژئاوای سووریا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به قاعیده‌مان كوشتووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و هێرشه ئاسمانییانە له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كاندایه بۆ په‌كخستن و لاوازكردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه.
دەشڵێن: لەو هێرشەدا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە بەناوی محه‌مه‌د سه‌ڵاح زوبه‌یر کوژراوە.
باس لەوەشکراوە، ئه‌م هێرشانە به‌شێكن له پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا شانبه‌شانی هاوبه‌شەکانی لە ناوچه‌کەدا، بۆ تێكدان و له‌ناوبردنی هه‌وڵه‌كانی تیرۆریستان بۆ پیلاندانان و ڕێكخستن و جێبه‌جێكردنی هێرشه‌كان دژی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی سه‌ربازی ئه‌مریكا و هاوپەیمانەکانمان.