ڕوانگە - ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند، وڵاتەكە لە دەست ڕژێمێكی تاوانبار و دیكتاتۆر ڕزگاری بوو، هەڵدەدەین سووریایەكی نوێ درووست بكەین، هەروەها حكومەتێك پێكدەهێنین كە نوێنەرایەتی تەواوی پێكهاتەكان بكات.
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی ڕاگوزەری سووریا سەبارەت بە حكومەتی داهاتووی وڵاتەكەی لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا وتارێكی پێشكەش كرد.
ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند، دەستی ئاشتی بۆ هەمووان درێژ دەكەین، هاوكات كاردەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەری گشتگیر، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێكهێنانی لێژنەی ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتیمانی ڕادەگەیەنین.
باسی لەوە كرد، ئێمە خزمەتكاری سوورییەكانین نەوەك فەرمانڕەوایان، هەروەها كاردەكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتێك، كە نوێنەرایەتی تەواوی پێكهاتەكان بكات.
جێگەی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی حكومەتی ڕاگوزەری سووریا، ئەحمەد شەرع وەك سەرۆكی سووریا دیاری كرا، كاركردن بەدەستووری كۆنی وڵاتەكەش هەڵوەشێنرایەوە.