ڕوانگە - وەزیری دەرەوە عێراق ڕایگەیاند گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ ئەمەریكا هەیە سەبارەت بە بوونی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.
فوئاد حسێن سەبارەت بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەكانی داعش و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی لەسەر عێراق، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
وەزیری دەرەوە عێراق بڵاوی كردەوە، نزیكەی ١٠-١٢ هەزار چەتەی داعش لە زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی قەسەدە هەیە، ئەو چەتانە مەترسی لەسەر عێراق درووست دەكات، پێویستمان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش.
لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ ئەمەریكا هەیە سەبارەت بە بوونی لە عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هیچ نیازێكی نییە، بۆ ئەوەی سەردانی سووریا بكات، بەڵام ئەم بابەتە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.