ڕوانگە- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، 10٪ی پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی چیندا سەپاند و لە بەرامبەریشدا وەزارەتی بازرگانیی چین، ئیدانەی بڕیارەکەی ترەمپ ی کردو ڕایگەیاند، ئەوان دژی ئەو بڕیارەن و وتیشی،لەپێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی چین ئەوانیش وەڵامی ئەو هەنگاوە بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمی ئەمریکیدا دەسەپێنن.
وەزارەتی بازرگانیی چین ئەوەیشی خستۆتەڕوو، لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی، سکاڵا لەسەر ئەمریکا تۆمار دەکەن، چونکە پێیانوایە ئەو بڕیارە تاکلایەنەی ئەمریکا، پێشێلکارییەکی زەقی رێکارەکانی رێکخراوی بازرگانیی جیهانییە و داوادەکەن ئەمەریکا لەجیاتی ئەوەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتاندا بسەپێن دەبێت بابەتییانە سەیری کێشەکانی نێوخۆی خۆی بکات.