ڕوانگە- وەهاچاوڕێ دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی 2ـی 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا سەردانی  سعوودیە بکات و دەیەوێت لەم سەردانەیدا  پشتیوانیی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی بۆخۆی بەدەست بێنێت.


بە گوێرەی زانیارییەکان ئەحمەد شەرع لەم سەردانەیدا هەوڵی بە دەستهێنانی پشتیوانیی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەدات، بە تایبەت دوای سەردانەکەی فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ دیمەشق لە 24ی مانگی ڕابردوو، کە بەڵێنی داوە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەورووپا گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی سزا و گەمارۆکانی سەر سووریا هەڵبگرن تاکو بتوانن ژێرخانی ئابووریی سووریا بنیاد بنێنەوە.