ڕوانگە - هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا لە سنوری شارەوانی کەلار بەردەوامییان هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر بۆ بەدواداچونی زیاتری ئەو پرسە سەردانی شارەوانی کەلار دەکەن.

ئاسۆ پیرۆزی مامۆستای ناڕازی بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەراندا سەرقاڵی بەدواداچونین بۆ پرسی دابەشکردنی زەوی لە کەلار.

وتیشی؛ سەرەتا هەوڵێک هەبوو بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەوزەویانەدا بکرێت کە دیاریکرابوو بۆئەوەی دابەشبکرێن، بەڵام توانیمان ڕێگری لەوکارەبکەین و نەهێڵین غەدر لە مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێت؛.

ئاسۆ پیرۆزی، باسی بەوەشکرد، لەم ڕۆژنەی ڕابردووداشدا بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ئەو پرسە سەردانی شارەوانی کەلار و ئیدارەی گەرمیان مان کرد و بۆمان دەرکەوت کە شارەوانی هەموو ئامادەکاری یەکیان کردووە و چاوەڕێی بڕیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ دەکەن، بەڵام لێرەدا گرفتێک لە ئیدارەی گەرمیان پێشهاتووە ئەویش ئەوەیە ناوەکان پاکنووس نەکراوە بۆئەوەی بنێردرێن بۆ کشتوکاڵ دواتریش کشتوکاڵ ئاراستەی شارەوانی بکات و ئەوانیش دەستبکەن بە دابەشکردنی زەویەکان.

ئاسۆ پیرۆزی مامۆستای ناڕازی، ڕونیشیکردەوە، ئێمە داوامان لێکردوون دەستوبرد بکەن بۆئەوەی لەزوترینکاتدا ئەو کێشانە چارەسەر بکەن و خۆشبەختانە ئێستا ئیدارەی گەرمیان دەستیان کردووە بە ووردبینی کردنی ناوەکان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە داهاتوودا هەرگرفتێک بۆ دابەشکردنی زەوی لە کەلار دروستبکرێت ئەوا هەڵوێستی جدیمان دەبێت