ڕوانگە - به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر ڕایگەیاند، ئه‌و درۆنه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر کرا، له ناوچه‌ی به‌شیر و له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانه‌وه ئاڕاسته كرابوو.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر ڕایگەیاند، “له كاتژمێر ٧:٠٥ خولەکی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هێرشێك بە درۆنی خۆكوژ کرایە سەر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ، كه ده‌كه‌وێته سنووری چه‌مچه‌ماڵەوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، درۆنه‌كه له ناوچه‌ی به‌شیره‌وه ئاڕاسته كراوه و له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیا و یاساشكێنه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كراوه”.
هەروەها ڕایانگەیاند، “هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی و ماددیی به‌دواوه نه‌بوو و كێڵگه‌كه و كۆمپانیای دانه‌غاز به ته‌واوی پارێزراون”.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر ده‌شڵێت: “ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دڵنیایی ده‌ده‌نه هاوڵاتییان كه به وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پێشێلكارییه ده‌كات و هه‌ر زانیارییه‌كی نوێ له‌م باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت”.