ڕوانگە - سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانیان بۆسەر ڕۆژئاوا، کەچی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەخوازێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بەپشتیوانیکردنی واشنتۆن بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) لەسوریا بهێنێت،

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەده‌وحە ئاماژەی بەوەکردووە:"کە ترەمپ پاڵپشتی لە هێزە کوردیەکان دەکات لە ڕۆژئاوا و بۆیە وتی: هیوادارین ترەمپ بڕیارێک بدات کە کۆتایی بەم هەڵە بەردەوامەی ناوچەکە بهێنێت، چونکە یەکینەکانی پاراستنی گەل توانای بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان نییە، بەڵکو ڕۆڵیان سنوردارە بەهێشتنەوەی دیلەکانی ئەو ڕێکخراوە لەزیندانەکاندا.

هاوکات فیدان باسی لەوەشکردووە، تورکیا، عێراق، سوریاو ئوردن گفتوگۆی سەرەتاییان لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی داعش ئەنجامداوە.