ڕوانگە- دوای ئەوەی لەچەند پێگەیەکی میدیایی‌و سۆشیاڵمیدیا لێدوانێک بەناوی مه‌سعود بارزانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایە بارزانی دژی دوبارە دانانەوەی محەمەد شیاع سودانییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرامبەردا  بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە مه‌سعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دژایەتیی خۆی بۆ دانانەوەی سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاندبێت،

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "لێرەوە ڕایدەگەیه‌نین، ئەم بابەتە هیچ بنەمایەکی نییەو دورە لەڕاستییه‌وه‌، ئامانجیش لەبڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە تێکدانی ئەو کرانەوەو کەشە ئیجابیەیە کە لەپەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی عێراقی فیدراڵ هاتوەتە ئاراوه‌".