ڕوانگە- لەپێناو باش بوونی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتیکردنی ئەو ژمارە خۆپیشاندەرەی کە لە سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە مانیان لە خواردن گرتووەچالاكوانێکی سیاسی لە بەریتانیا بەتەنها ناڕەزایەتی دەربڕیوە و ڕایشیدەگەیەنێت،وەك چالاكوانێكی سیاسی كە چەندین ساڵە لە پەیام و چالاكیەكانمدا بەردەوام رووی خراپ و ڕاستی دەسەڵاتم ئاشكرا كردووە و مانگرتوانی سلێمانیش یەكێكە لەو ئەركە پیرۆزانەی كە دەبێت پشتیوانی بكەین و یارمەتی دەربین بۆ گەیاندنی پەیامەكەیان بەهەموو جیهان
دانیار ئەكرەم، چالاكوانی سیاسی، لە وڵاتی بەریتانیا بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، ئامانجم گەیاندنی پەیامی ئەو مانگرتوانەیە كە لەپێناو باش بوونی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان مانیان لە خواردن گرتووە و خۆراگرانە و ورە بەرزانە رووی خراپ و ڕاستەقینەی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان نیشان دەدەن كەبۆتە هۆی بێ كاری و لەنابردنی دەنگ و رەنگە ئازادەكان و خراپ بوونی گوزەرانی هاوڵاتیان، بۆیە منیش وەك چالاكوانێكی سیاسی كە چەندین ساڵە لە پەیام و چالاكیەكانمدا بەردەوام رووی خراپ و ڕاستی دەسەڵات ئاشكرا كردووە و مانگرتوانی سلێمانیش یەكێكە لەو ئەركە پیرۆزانەی كە دەبێت پشتیوانی بكەین و یارمەتی دەربین بۆ گەیاندنی پەیامەكەیان بەهەموو جیهان.
وتیشی؛ من وەك خۆم نەك تەنها لەسەر ئەم پرسە لەسەر چەندین پرسی دیكەی پەیوەست بە دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەڵوێستم هەبووە و هەندێ كات لەگەڵ هاوڕێكانمدا و هەندێ كاتیش بەتەنها، لەئێستادا من بەتەنها لەچەند شارێكی بەریتانیا وێنەی مانگرتوانی سلێمانیم نیشانی خەڵكی بەریتانیادا و بەزمانی ئینگلیزی بۆم روونكردنەوە كە ئێمە وەك كوردێك لەپێناو سەرەتایترین مافدا سەركەوت دەكرێین و ناچارین ڕێگای مەرگ بگرینە بەر تاوەكو بەمافەكانمان بگەین، وە من هەر چالاكیەكم ئەنجام دابێت بەدڵنیایەوە دەسەڵاتی هەرێمی كودستان چاوی لێ سووركردوینەتەوە، وە زۆربەی چالاكوانانی سیاسی كورد لەژێر هەرەشەی حكومەتی كوردیدان و بۆیە هەندێ كات ناتوانین بەگروپ چالاكی ئەنجام بدەین و ناچار من وەك خۆم بەو ئەركو هەڵسام و بەدڵنیایشەوە ڕاناوەستم و دەبێت كارێك بكەین كە لەوڵاتی بەریتانیادا رووی ڕاستی دەسەڵاتی هەرێمی كودستان ئاشكرا بكەین؛.
دانیار ئەكرەم، چالاكوانی سیاسی، ڕونیشیکردەوە،
لەماوەی ئەو چەند ساڵەی من و هاوڕێ چالاكوانەكانمان لە بەریتانیا بەردەوام بووین و لەبەردەم ڕێكخراو و كونسوڵخانەكان بە خۆپیشاندان و چالاكی مەدەنین و وە لەڕێی میدیاكانەوە ئاماژەمان بەنەبوونی ئازادی لە كوردستان و نەبوونی ژیانێكی شایستە و قەیرانی دروست كراوی بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی كودستانەوە، وە كوشتنی ڕۆژنامەنووسان و زیندانی كردنیان و وە تەواوی ئەو نادادپەروەریەی بەرامبەر ئێمەی كورش دەكرێت، گەیاندومانە و سەرباری ئەوەی دەسەڵاتی كوردی هەرەشەشمان لێ دەكات لەبەردەوامیمان، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین و وە توانیومانە رووی ڕاستی هەموو ئەو گەندەڵیانە دەربخەین و زیاتر پێگەی حكومەتی هەرێم لەلایەن وڵاتان كەم بكەینەوە.