ڕوانگە- هەڕەشەکانی ترەمپ لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر کاڵاکانی یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانی گەورەی بەدوای خۆیداهێناوە و سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا هۆشداریى بهئهمریكا دهدات، "یەکێتیی ئەوروپا بەتوندی وەڵامی واشنتۆن دەداتەوە ئەگەر باج بسەپێندرێت".
ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند:"ئەگەر ئەمەریکا بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە باج بەسەر ئێمەدا بسەپێندرێت، یەکێتیی ئەوروپا بەتوندی وەڵامی دەداتەوە".
ئەمەش لەپاشخانی ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بەسەپاندنی باج بەسەر کاڵای هەناردەکراوی کەنەداو مەکسیکو چین، هەڕەشەی سەپاندنی باج بەسەر کاڵاکانی یەکێتیی ئەوروپا کردو ئەوروپای بەخراپ سود وەرگرتن لەئەمریکا تۆمەتبارکرد.
بهگوێرهى ڕاپۆرتێکی میدیاى بهریتانى، تیمەکەی ترەمپ بیر لەوەدەکەنەوە کە باجێکی 10% بەسەر سەرجەم هەناردەکردنی ئەوروپی بۆ ئەمریکا بسەپێنن، سەرچاوەکانیش باس لەوەدەکەن کە هیچ کۆدەنگییەک لەسەر ئەم بابەتە لەناو ئیدارەی ئەمریکادا نییە.