ڕوانگە- لە ڕونکردنەوە یەکدا لیژنەی دابەشکرنی زەوی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناوی ئەو  200 هەزار فەرمانبەرەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرابوو گەڕاوه‌ته‌وه‌".

سەربەست مەولود ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران‌و بەرپرسی هۆبەی یاسایی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار ئەوەی خستۆتەڕوو، یەکشەممەى ڕابردوو لیستی ناوی 200 هەزار فەرمانبەر گەڕایەوە، هەر لەم هەفتەیەدا لیستی تەواوی ناوەکان، ڕەوانەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت.

وتیشی، "ئەو ناوانەی ماون، نزیکەی 150 هەزار كه‌سن، بەهەمانشێوە، دوای تەواوبونی لیستی ناوەکانیان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێن".