ڕوانگە- سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی هەر سێ یاسای (هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس و لێبوردنی گشتی و باری کەسێتی) ڕاگرت تاکو یەکلایی بونەوەی سکاڵاکانی کەلەسەر ئەم سێ یاسایە تۆمارکراوە!

ئەو سێ یاسایە بەمدواییە لە پەرلەمانی عێراق دەرچوون و مشتومڕی زۆریان لەسەر دروستبووە.

 یاساكانی باری كەسی لەبەرژەوەندی شیعەكان، یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ لەبەرژەوەندی كورد و یاسای لێبووردنی گشتیی لەبەرژەوەندی سوننە لەپەرلەمان دەرچوون و پەسەندكران، بەڵام مشتومڕی زۆری بەدواداهات.

بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، جێبەجێكردنی ئەم سێ یاسایە راگیراوە.