ڕوانگە - ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سووری بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا لە میانی سەردانیدا لە تورکیا پەیماننامەیەکی بەرگری هاوبەش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا واژۆ دەکات.
سەرچاوەکان ئاشکراشیان کردووە، بە گوێرەی پەیماننامەکە تورکیا بنکەی ئاسمانی لە سووریا دادەمەزرێنێت و هەروەها تورکیا مەشقپێکردنی سوپای نوێی سووریا لە ئەستۆ دەگرێت.
باسیان لەوەشکردوە، ئەگەر گفتگۆکانی نێوان شەرع و ئەردۆغان سەرکەوتوو بێت ئەوا تورکیا ئاسمانی سووریا دەپارێزێت.