ڕوانگە- لەناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئافرەتێکی شێلا و برینداریکرد پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند، ئەم شەو (سێ شەممە) لە ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار لە گەڕەکی حەمرین نزیک قوتابخانەی مەرزێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون ئافرەتێکی شێلا و برینداریکرد.
سامان عەلی وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە، بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٥ە،پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە.